رەقەکاڵا 11, کانوونی دووەم 2025

تابلێتی ROG Flow Z13 بە پرۆسێسەرەکانی AMD نمایش کرا

ئەیسووس نەوەیەکی نوێی تابلێتی ROG Flow Z13 لە کۆنگرەی CES 2025 نمایش کرد. گەورەترین گۆڕانکاری لە تابلێتەکە بۆ ئەمساڵ بریتییە لە بوونی گرافیکی ناوەکی AMD. تابلێتەکە بە پرۆسێسەری Ryzen AI Max 390 نرخی 1,999 دۆلار و بە پرۆسێسەری Ryzen AI Max Plus 395 نرخی 2,199 دۆلارە.
<p>Hands-on photos of the ASUS ROG Flow Z13.</p>
ڕوونماکەی قەبارەی 13 ئینجە و ڕوونی 2560*1600 پیسکڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 180 هێرتزە. دەرچەی USB 4، USB-A 3.2 Gen 2، HDMI 2.1، جاک و microSD هەیە. وێبکامێکی 5 مێگاپیسکڵ و کامێرایەکی 13 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرێت. کیبۆردەکەی دەتوانرێت لێ بکرێتەوە. پاترییەکەی بەرگەی 10 کاتژمێر دەگرێت. لە کاتێکی نادیاری مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Asus ئەیسووس CES CES 2025
بۆچونی تۆ