ئێڵ جی 21, نیسان 2020

کۆمپانیای LG دیزاینی مۆبایلی LG Velvet ـی ئاشکرا کرد

هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، کۆمپانیای LG دیزاینی مۆبایلی LG Velvet ـی ئاشکرا کرد.

پێشتر کۆمپانیاکە بەشێک لە دیزاینی مۆبایلی LG Velvet ـی ئاشکرا کردبوو، کۆمپانیاکە بە فەرمی دیزاینی تەواوەتی مۆبایلە نوێیەکەشی ئاشکرا کرد. مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت، بەڵام شێوەیان جیاوازە و قەبارەیان لە گەورەوە بۆ بچووک لە سەرەوە دەست پێدەکات، کە ئەمەش دیزاینێکی جیاواز دەبەخشێت بە مۆبایلەکە.

سەبارەت بە ڕەنگەکانی، خاوەن هەریەکە لە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەش و سپی دەبێت، وە لەگەڵ ڕەنگێکی تێکەڵاوی نایاب کە لە ڕەنگەکانی مۆر و پرتەقاڵی پێکدێت.

کۆمپانیا کۆرییەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مۆبایلی LG Velvet بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز دەکرێت. تایبەتمەندییەکانی دیکەی تاوەکو ئێستا نەزاندراوە.

ئاشکرا نەکراوە کە کەی ئەم مۆبایلە بەردەست دەکرێت و نرخی چەند دەبێت، بەڵام دەنگۆکان دەڵێن ڕەنگە لە ڕێکەوتی 15 ـی مانگی داهاتوودا نمایش بکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ