ئامێرە هەمەجۆرەکان
1, حوزهیران 2020
شاومی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستبەندی Xiaomi Mi Band 5 ـی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای شاومی بە فەرمی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستبەندی نوێی Xiaomi Mi Band 5 ـی ئاشکرا کرد.
کۆمپانیای شاومی چینی لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی Weibo، ئاشکرای کرد کە دەستبەندی نوێی Xiaomi Mi Band 5 لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا ڕادەگەیەندرێت. ڕاپۆرتەکان دەڵێن قەبارەی ڕوونمای دەستبەندە نوێیەکە لە 0.95 ئینجەوە بۆ 1.2 ئینج زیاد دەکرێت بە تەنک کردنەوەی چوارچێوەکەی، هەروەها خاوەن جۆرێکی نوێی بارگاویکردنەوە دەبێت.

دەنگۆیەکان دەڵێن دەستبەندی نوێی Xiaomi Mi Band 5 خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی کۆنتڕۆڵی کامێرا بۆ چرکاندنی وێنە لە ڕێگەی دەستبەندەکەوە لە مۆبایل، توانای پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجینی ناو خوێن دەبێت و پشتگیری لە Alexa و NFC دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن ژمارەیەک دۆخی ڕاهێنانی نوێ وەرزیش دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.