رەقەکاڵا
31, ئاب 2020
بە فەرمی چیپسێتی Snapdragon 732G بە چاکسازییەوە بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان ڕاگەیاندرا
کۆمپانیای کواڵکۆمی ئەمریکی ئەمرۆ چیپسێتێکی نوێی بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان لە ژێر ناوی Snapdragon 732G ڕاگەیاند، چیپسێتەکە بەراورد بە نەوەی پێشووی خۆی لە ڕووی ژیری دەستکرد و خێرایی CPU و GPU باشتر کراوە
وێنەی Poco X3 کە پێشبینی دەکرێت هەڵگری چیپسێتەکە بێت
یەکەمین کۆمپانیای کە وا بڕیارە چیپسێتەکە بەکار بهێنێت کۆمپانیای شاومییە لە لقی پۆکۆ و بە فەرمی ڕایگەیاندووە بەمزووانە مۆبایلێک بەم چیپسێتەوە نمایش دەکات

چیپسێتەکە نوێیەکەی کواڵکۆم ناووکی Kyro 470 Prime باشتر کراوە و خێراییەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ 2.3 گێگاهێرتز وە لە ڕووی GPU وەک خێرایی بەرز نەکراوەتەوە بەڵام ئاماژە بەوە دراوە لە ڕووی ڕێندەر کردنەوە باشتر کراوە
ئەوەشی کە گرنگە ئاماژەی پێ بکرێت، چیپسێتە نوێیەکە سەر بە پرۆژەی Elite Gaming چیپسێتەکانی کۆمپانیای کواڵکۆمە کە پاشگری G پێوەیە و باشتر کراوە بۆ یاری کردن، جگە لەوە چیپسێتەکە خاوەندارێتی لە چوارەمین نەوەی ژیری دەستکرد دەکات
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.