گەرمترین 21, ئازار 2020

گووگڵ بە تەواوەتی کۆنگرەی Google I/O 2020 ـی هەڵوەشاندەوە و بە شێوەی سەرهێڵیش ئەنجام نادرێت

لە ڕێکەوتی 3 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە کۆنگرەی Google I/O 2020 ـی ئەمساڵ بە شێوەی فیزیایی و بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجام نادەن، بەڵام ڕایگەیاند بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوە دەچێت و بەرهەمەکانی تێدا ڕادەگەیەندرێت. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە تەنانەت کۆنگرەکە بە شێوەی سەرهێڵیش ئەنجام نادرێت و بە تەواوی بۆ ئەمساڵ هەڵوەشایەوە.

بایەخ بە تەندرووستی و سەلامەتی گەشەپێدەران، کارمەندان و کۆمەڵگاکەمان دەدەین و بۆ ئەم مەبەستەش پێشتر ڕامانگەیاند کە کۆنگرەی Google I/O 2020 ـی ئەمساڵ بە شێوەی فیزیایی ئەنجام نادرێت، بەداخەوە بۆ ئەمساڵ هیچ توانایەکمان نییە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی Google I/O 2020.

لە ئێستادا گرنگترین شت بۆ ئەنجامدان، جەخت کردنە لەسەر هۆشیارییەکانمان بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو کۆسپانەی کە دێتە پێشمان. تکایە ئەوە بزانن کە هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکی شیاوداین بۆ هاوبەشیپێکردنی نوێکاری و بەرهەمەکانمان بۆتان لە ڕێگەی ئەندامانی فۆڕم و گەشەپێدەرامانەوە.

-ماڵپەڕی Google I/O

دەبووایە کۆنگرەی Google I/O 2020 لە ڕێکەوتی 12 تاوەکو 14 ـی مانگی مایسی ئەمساڵ بەڕێوە بچووبایە، بەڵام بە هیچ جۆرێک بۆ ئەمساڵ ئەو کۆنگرەیە نابینین ئەنجام بدرێت. وەکو هەمیشە، گووگڵ لە کۆنگرەکەدا وەشانە نوێیەکانی سیستەمی کارپێکەری Android و خزمەتگوزاری و ئامێرە نوێیەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت. لەم حاڵەی ئێستادا کە کۆنگرەکە بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە، ڕوون نییە کە کۆمپانیاکە لە چ کاتێکدا بەرهەمە نوێیەکانی ڕادەگەیەنێت.

پێشتر هەریەکە لە کۆنگرەکانی Google Cloud Next و Microsoft Build 2020 و دواهەمینیان WWDC 2020 ـی ئەپڵ هەڵوەشانەوە و بڕیاردران بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام بدرێن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ