ئەندرۆید 23, تشرینی یه‌كه‌م 2020

چۆنییەتی ناچالاک کردنی پێشنیارەکانی تەختەکلیل لە وەشانی ئەندرۆید 11

لەگەڵ هاتنی وەشانی ئەندرۆید 11، چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ گەشەپێدەران و بەکارھێنەرانی ئاسایی زیاد بوون و چەندین نوێ کاری و باشتر کردنی لە خۆ گرت، ئێمە ئەمڕۆ باسی یەکێک لەو تایبەتمەندییانە دەکەین کە زۆرینەی بەکارھێنەران ڕقیان لێی دەبێتەوە کە ناوی Smart Keyboard Suggestionsـە بە واتای پێشنیارەکانی تەختەکلیلی زیرەک دێت و بە چوار جۆر پێشنیاری دەکات کە بریتین لە جۆرەکانی  form filling, 2FA verification, smart responses, and search query suggestions

لەگەڵ ئەوەی تایبەتمەندییەکە چەندین سوودی هەیە وەک پڕکردنەوەی خودکاری ناو هێڵ و چەندین سوودی تر، بەڵام زۆرینەی بەکارھێنەران بە دڵیان نییە و خۆشبەختانە گووگڵ لە وەشانی ئەندرۆید 11 بە شێوەیەکی بنچینەیی و لە نێو ڕێکخستنەکان ڕێگە دەدات تایبەتمەندییەکە ناچالاک بکەین بەم شێوەیە:

 

1- بڕۆ سەر بەشی ڕێکخستنەکان(Settings).

 

2- کرتە بکە لە Privacy.

 

3- کرتە بکە لە Device Personalization Services.

4- کرتە بکە لە Keyboard option.

5 – تایبەتمەندی Keyboard Suggestions toggle لە کار بخە.

سەرچاوە XDA developers
بۆچونی تۆ