ئۆپۆ 23, شوبات 2021

ئۆپۆ داهاتووی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان دەخاتە ڕوو، بە بارگاوی کردنەوە لە ڕێگەی هەواوە

 

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆپۆ لە کۆنگرەی MWC 2021 لە وڵاتی چین چارەسەرێکی نوێی بارگاوی کردنەوەی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند، کە بارگاوی کردنەوەیە بە شێوەیەکی بێتەل لە ڕێگەی هەواوە، کار دەکات کاتێک مۆبایلە زیرەکە تاوەکو 3.9 ئینج دوور بێت لە ئامێری بارگاوی کەرەوەکە، نیشان دانەکەی ئۆپۆ لەسەر مۆبایلی پێچراوەی Oppo X 2021 کە بە شێوازی چەمکە و لە مانگی 11 ساڵی پار نمایشی کرد، لە سەرووی پادەکەوە بارگاوی دەکرێتەوە، تەنانەت کاتێک گۆشەیەک ڕاگیراوە، ئۆپۆ دەڵێت ”تەکنەلۆژیایەکە توانای هەیە تاوەکو خێرایی 7.5 وات بارگاوی بکاتەوە“

 

 

بەرهەم هێنەرێکی تری چینی بارگاوی کردنەوەی لە ڕێگەی هەواوە ڕاگەیاند کە ئۆپۆیە، پێشووتر کۆمپانیای شاومی و مۆتۆڕۆڵا هەمان تەکنەلۆژییان ڕاگەیاندبوو، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی 1 ئەمساڵ کۆمپانیای شاومی تەکنەلۆژیای Mi Air Charge Technology بۆ بارگاوی کردنەوە لە ڕێگەی هەواوە و ئاماژەی بەوە کرد توانای هەیە لە دووری چەند مەترێک بارگاوی بکاتەوە بە توانای 5 وات، وە دوای چەند ڕۆژێک لە نمایش کردنی تەکنەلۆژیایەکە لە لایەن مۆتۆڕۆڵاوە، پێگەی XDA Developers ڕایگەیاند تەکنەلۆژیایەکەی ڕۆسۆ توانای ئەنجام دانی بارگاوی کردنەوەی لە ڕێگەی هەواوە لە دووری 40 ئینجەوە هەیە

 

 

بۆیە دووری 3.9 ئینجی کۆمپانیای ئۆپۆ زۆر سنووردار کراو ترە بەراورد بە ڕکابەرەکانی کە کۆمپانیای شاومی و مۆتۆڕۆڵان، هەروەها ئەوەشمان لە بیر نەچێت کۆمپانیای شاومی پشت ڕاستی کردەوە تەکنەلۆژیایەکەی ئامادەیە بۆ ئەوەی لەمساڵدا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام کۆمپانیای ئۆپۆ هیچ بەروارێکی دیاری نەکردووە بۆ بڵاو کردنەوەی تەکنەلۆژیایەکەی

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ