سامسۆنگ 11, ئازار 2021

بە فەرمی مۆبایلی گالەکسی M12 بە ڕوونمای 90 هێرتز و زیاترەوە لە هیندستان نمایش کرا

 

 

بە فەرمی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی M12 لە وڵاتی هیندستان ڕاگەیاند، تێکڕای نوێ بوونەوەیەکی بەرز، چوار کامێرا لە دواوەیدا، پاترییەکی گەورە، و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، ئێستا لەگەڵمان بن و تەواوی تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلەکە بزانن

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری PLS TFT LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و نۆچێکی شێوە دڵۆپە و پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass 3

 

 

چیپسێتی Exynos 850 لەسەر جێگیر کراوە و بە بژاردەی بیرگەی تاوەکو 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری لە microSD دەکات بۆ بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت، لە لایەنی پەیوەندییەکانەوە، پشتگیری لە دووانە سیم کاردی تۆڕی نەوەی چوارەم دەکات و Bluetooth 5.0 و یەک باندی Wi-Fi دەکات

 

 

دەرچەی جاک لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەی Type-C هەیە، ئەگەر تەماشای بەشی دواوەی مۆبایلەکە بکەین 4 کامێرا دەبینین، سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری (Samsung ISOCELL GM2) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ماکرۆ و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای سێڵفی

 

 

کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و هەڵگری پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوە بە هێزی 15 وات دەکات، هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شین بەردەست دەخرێت

 

 

لە ڕۆژی 18 مانگ لە پێشانگا سەرهێڵییەکانی هیندستان و پێشانگا دەرهێڵییەکانی سامسۆنگ لە هیندستان بە نرخی 151 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 193 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ