شاومی 22, ئازار 2021

بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Poco X3 Pro و Poco F3 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 860 و 870 نمایش کران

 

 

ڕاگەیاندراوەکان زیاتر و زیاتر دەبن لە مانگی 3 و ئێستا و ئەمڕۆ پۆکۆ دوو مۆبایلی نوێی خۆی نمایش کرد کە هەردوو مۆبایلی Poco X3 Pro و Poco F3ـن، پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ چیپسێتی نوێی سناپدراگۆن 860 لەسەر جێگیر کراوە و فلاگشیپی پۆکۆ ئێف 3 چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە، لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە هاوبەشیان کردووە لەگەڵ مۆبایلی ڕێدمی کەی 40

 

Poco X3 Pro

 

پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ هاوشێوەی جۆری ئاساییە لە ڕووی شێوازی کامێرا و LED و دیزاین بە گشتی، گەورەترین جیاوازیان بریتییە لە چیپسێتی سناپدراگۆن 860 کە چیپسێتی قەبارە 7 نانۆمەترییە و CPUـەکەی خێرایی بەرز کراوەتەوە بەراورد بە ناووکەکانی چیپسێتی سناپدراگۆن 855 پڵەس، بەڵام هەمان GPUـی Adreno 640 لەسەر جێگیر کراوە

 

لە پێشەوە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی لە جۆری چاڵە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ، پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات و پشتگیری لە تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز دەکات

 

 

لە ڕووی کامێراوە جیاوازە لە جۆری ئاسایی، هەر چوار کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، بەڵام کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بەراورد بە جۆری ئاسایی کە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، کامێرای دووەم ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرای ڕوونی 2 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت بۆ ماکرۆ و قووڵی

 

جۆری پرۆ هاوشێوەی جۆری ئاسایی NFC پاتری قەبارە 5,160 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، لە پشتی ئەمەوە بۆری گەرمی مسی گەورەکراو و فرە چینی گرافیت بەمانای ئەوەی کە گەرمیەکە بە کارامەیی کەم بکاتەوە لە خۆ دەگرێت، پۆکۆ ئەم تەکنەلۆژیایە بە LiquidCool 1.0 Plus ناودەبات

 

پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات و لە نێو پاکەتدا کەلەی بارگاوی کەرەوە بوونی دەبێت

 

 

ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە، بە سێ ڕەنگ بەردەست دەخرێت کە ڕەش و شین و برۆنزن، نرخی 249 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 299 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، لە ڕۆژی 24 ئەم مانگە بۆ ڕۆژی 1 مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێت

 

Poco F3

 

ڕەنگە هەوادارانی زنجیرەی پۆکۆ ئێف دڵخۆش بن بە نەوە نوێیەکەی زنجیرەکە، بەڵام جیاوازی نییە و هاوبەشیان کردووە لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە لەگەڵ مۆبایلی ڕێدمی کەی 40، لەگەڵ دوو کونی گەورە بۆ کامێرا لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان، هەروەها هەمان قەبارە و تێکڕای نوێ بوونەوەی جۆری پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ لە خۆ دەگرێت بەڵام لە جۆری Amoledـە

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، هەروەها بیرگەی جۆری UFS 3.1ـە ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە

 

هەروەها دووانە بڵندگۆ لە جۆری Stereo بە پشتگیری Dolby Atmosـەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها سێ مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت بۆ تۆمارکردنی دەنگ بە 360 پلە و لە کاتی ڤیدیۆدا کاتێک سەرنج دەخرێتە سەر تەنێک دەتوانرێت دەنگی ئەو تەنەکەی کە سەرنجەکەی لەسەرە بە ئاسانی تۆمار بکات

 

 

بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و شین بەردەست دەخرێت و نرخی 349 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 399 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە نێوان ڕۆژانی 27 ئەم مانگە بۆ ڕۆژی 6 مانگی داهاتوو

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Poco Xiaomi پۆکۆ شاومی
بۆچونی تۆ