هەواڵ
9, حوزهیران 2021
چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ بڵاو کردنەوەی یەکەمین ترایلەری بەشی نوێی یاری Battlefield

تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ بڵاو کردنەوەی یەکەمین ترایلەری بەشی نوێی یاری Battlefield و پێدەچێت ئەو دەنگۆیانە ببنە ڕاستی کە باس لەوە دەکەن یارییەکە ناوی ‘Battlefield 2042’ دەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت وێنە و هەواڵ لەسەر ئەم یارییە دزەیان پێ کرا و لە وێنەکان و هەواڵەکاندا باس لە شەڕ کردن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەندین ئامێری پێشکەوتووی سەردەم دەکات
هەروەها بە پێی هەواڵە دزە پێکراوەکان بێت گەورەترین نەخشە لە مێژووی یاری Battlefield ـدا لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە یاری کردنی 64 یاریکەر بەرامبەر 64 دیکە دەکات و لەگەڵ ئەوەی پلان وا دانراوە یارییە نوێیەکە بۆ ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 بگونجێت، بەڵام لە کاتی بڵاو کردنەوەیدا پشتگیری لە cross-gen play ناکات
ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان و لە یوتیوب کۆمپانیای EA یەکەمین ترایلەری بەشی نوێی یاری Battlefield بڵاو دەکاتەوە لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆری یاریکەران
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.