سیستەمی وەگەرخەر
25, حوزهیران 2021
سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 وێبگەڕی Internet Explorer تێدا بەردەست نابێت

لە ماوەی بوونی سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 10 ـدا دەتوانیت وێبگەڕی Internet Explorer و وێبگەڕی Microsoft Edge و چەندین وێبگەڕی دیکە بە شێوەی سەرەکی بەکار بهێنیت، بەڵام لە دوای ئەوەی کە ڕاگەیاندرا لە ساڵی داهاتوو وێبگەڕەکە کۆتایی پێ دێت، ئێستا و لە سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 بە شێوەیەکی بنچینەیی سڕدراوەتەوە
مایکرۆسۆفت دوێنێ ڕایگەیاند وێبگەڕەکە لە سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 ‘disable’ دەبێت و سەرەتا پێشبینی دەکرا مەبەست لێی ساڵی داهاتوو بێت، بەڵام ئێستا و لە وەشانی پێشبینینی ویندۆز 11 بە تەواوەتی دیار نەماوە، هەروەها وێبگەڕی Microsoft Edge بووە بە وێبگەڕی بنچینەیی ویندۆز 11

ئەمەش لە دوای 24 ساڵ دەبێت کە وەشانێکی نوێی سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز بڵاو بکرێتەوە و وێبگەڕی Internet Explorer تێدا بەردەست نەبێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.