مۆبایل و تابلێت 17, ئاب 2021

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی IQOO 8 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس و زیاترەوە نمایش کران

 

ئەمڕۆش وەک دوێنێ یەکێک لە باشترین مۆبایلی تاوەکو ڕادەیەک تایبەت بە یاری کردن نمایش کرا، زنجیرە مۆبایلی IQOO 8 مۆبایلی IQOO 8 و جۆری پرۆ و جۆری دەستکاری کراو لەگەڵ کۆمپانیای BMW لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکەن و لە نێو پاکەتەکەیاندا بوونی دەبێت

 

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجی لە جۆری Samsung E5 LTPO OLED بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە ڕەنگی 10-bit دەکات، هەروەها جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.56 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت

جۆری پرۆ لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX 766 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و 16 مێگاپێکسڵ بۆ تەڵخ کردنی دواوەی وێنەکان(portrait)، جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX598 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ بۆ تەڵخ کردنی دواوەی وێنەکان لە خۆ دەگرێت

 

جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,350 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات، هەروەها جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 50 وات

جۆری پرۆ بە دیزاین و ڕەنگی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای BMW بەردەست دەبێت و جۆری ئاسایی بە هەردوو ڕەنگی سپی و پرتەقاڵی بەردەست دەبێت

 

جۆری ئاسایی نرخی دەست پێکی بریتییە لە 585 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 647 دۆلار

هەروەها جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 770 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 848 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 925 دۆلار

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان IQOO
بۆچونی تۆ