شاومی 15, ئه‌یلول 2021

زنجیرە مۆبایلی Mi 11T بە بارگاوی کەرەوەی خێرا و ڕوونمای 120 هێرتزەوە نمایش کران

 

شاومی نوێترین دوو بەرهەمی لە زنجیرەی T ـی ئاست بەرز ڕاگەیاند، Mi 11T و جۆری پرۆ، کە بە تەواوەتی نوێ کراونەتەوە لە ڕووی تایبەتمەندییەتییەوە

 

Mi 11T Pro

 

جۆری پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی تەخت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 480 هێرتز و پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات و ڕووناکی دەگاتە 1,000 نێت و ڕوونما پارێزی شووشەیی Gorilla Glass Victus لەسەر جێگیر کراوە

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

بڕوانامەی IP53 لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆری لە لاتەنیشت هەیە، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات کە دەتوانێت تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 17 خوولەک بارگاوی بکاتەوە

نرخی 650 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 700 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 750 یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

 

Mi 11T

 

جۆری ئاسایی زۆر لە جۆری پرۆ دەچێت، هەمان ڕوونما بە هەمان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت و کامێرای دواوەی بە هەمان شێوەیە، بەڵام جیاوازی دیار لە نێوانیاندا بریتییە لە چیپسێت، جۆری ئاسایی چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی 6 نانۆمەترییە

 

پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات، کە دەتوانێت لە ماوەی 36 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

نرخی بریتی دەبێت لە 500 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها 550 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ