رەقەکاڵا
8, نیسان 2022
چیپسێتی Mediatek Dimensity 1300 بۆ ئاستی ناوەند بە قەبارەی 6 نانۆمەتر نمایش کرا

لە دوای ئەوەی لەم دواییەدا میدیاتێک چەندین سەرکەوتنی تۆمار کرد و بوو بە ڕکابەری چیپسێتی Exynos کۆمپانیای سامسۆنگ و Snapdragon کۆمپانیای کواڵکۆم، بەردەوامە لە نمایش کردنەکانی بۆ ڕکابەرییەکی گەورەتر
ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نوێترین چیپسێتی خۆی بە ناوی Mediatek Dimensity 1300 نمایش کرد، قەبارەی 6 نانۆمەترییە، 8 ناووک لە خۆ دەگرێت، 4 ناووک لە جۆری Cortex-A78 ( یەک دانەیان خێرایی لە هەموویان زیاترە 3 گێگاهێرتز، هەروەها 3 دانەکەی دیکە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز) لەگەڵ چوار ناووک لە جۆری Cortex-A55 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز
گرافیکی Arm Mali-G77 MC9 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 168 هێرتز و ڕوونی 2520×1080 پێکسڵ دەکات و پشتگیری لە بژاردەی ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت دەکات لەگەڵ جۆری ڕامی LPDDR4X و جۆری بیرگەی UFS 3.1
هەروەها پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵی دەکات، میدیاتێک ئاشکرای نەکردووە کە یەکەمین مۆبایل هەڵگری چیپسێتەکە دەبێت چ مۆبایلێکە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە OnePlus Nord 3 دەبێت، چیپسێتەکە بۆ ڕکابەری چیپسێتی Snapdragon 778G نمایش کراوە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.