فۆتۆگرافی 16, حوزه‌یران 2022

تامرۆن هاوێنەی 17-70 ملم بە کرانەوەی هاوێنەی f2.8 بۆ کامێراکانی FUJIFILM ڕاگەیاند

تامرۆن هاوێنەی 17-70 ملم بە کرانەوەی هاوێنەی f2.8 بۆ کامێراکانی FUJIFILM ڕاگەیاند و هاوێنەکە لە ژێر مۆدێلی 17-70mm f/2.8 Di III-A VC RXD دەبێت، خودی ئەم هاوێنەیە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بۆ کامێرا کرۆپ سێنسەرەکانی سۆنی ڕاگەیەندرا.

ئەم هاوێنەیە هاوتای قەبارەی  25.5-105mm سەر کامێرایەکی فوولفرەیمە و ئاستێکی ئێجگار باش پێشکەش دەکات بۆ وێنە و ڤیدیۆ تۆمار کردن و خاوەنی ڕوونکردن ( فۆکەس کردن)ـێکی ئێجگار نایابە.

هاوێنەکە خاوەندارێتی بزوێنەر ( مۆتۆر)ـی تایبەتیە لە جۆری RXD کە کورت کراوەی Rapid eXtra-silent stepping Driveـە بۆ توانستی فۆکەس کردن بە شێوەیەکی خێرا و بێدەنگ.

هەرچی کاتی بڵاو کردنەوە و خستنە بازاڕی بەرهەمەکەیە تامرۆن ڕایگەیاندووە کە لە مانگی ٨ ئەمساڵدا و بە نرخی ٧٧٩ دۆلار بەردەست دەکرێت.

بۆچونی تۆ