شاومی 27, تشرینی یه‌كه‌م 2022

شاومی نوێترین لاپتۆپی بە ڕوونمای 13.3 ئینجی نمایش کرد

 

لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 12 و زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 12 پرۆ و چەند بەرهەمێکی دیکە، کۆمپانیای شاومی نوێترین لاپتۆپی بە ناوی Xiaomi Book Air 13 نمایش کرد.

 

لاپتۆپەکە ڕوونمایەکی قەبارە 13.3 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2.8K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە و 360 پلە دەچەمێتەوە و پشتگیری لە تەچ دەکات.

لاپتۆپەکە زۆر تەنکە و کێشی 1.2 کیلۆگرامە، دوو بڵندگۆی Stereo بە پشتیگری لە Dolby Atmos ـەوە لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری ناسەرەوەی پەنجەمۆری هەیە و کامێرای 8 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە. بە دوو جۆر پرۆسێسەڕ بەردەست دەبێت، Intel core i7 و Intel core i5 نەوەی دوازدەهەم کە گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe لە خۆ دەگرن.

 

بیرگەی تاوەکو 512 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD پشتیگری دەکات و پشتگیری لە ڕام تاوەکو قەبارەی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 دەکات، هەروەها ژووری هەڵمین بۆ ساردکردنەوەی لاپتۆپەکە لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی 58.3WHr بە بارگاوی 65 وات لەسەر جێگیر کراوە.

پشتگیری لە WiFi-6E و Bluetooth 5.2 دەکات و دوو دەرچەی Thunderbolt 4 و دەرچەیەکی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت. نرخی لاپتۆپەکە بۆ جۆری پرۆسێسەری Core i5 بریتییە لە 690 دۆلار و بۆ جۆری Core i7 بریتییە لە 775 دۆلار

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ