شاومی
11, کانوونی یەکەم 2022
زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13/13 Pro بە SD 8 Gen 2 و کامێرای لایکا و زیاترەوە نمایشکرا

ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر ژمارەیەک لە بەرهەمی خۆی لادا. لەناویاندا Xiaomi 13 و 13 Pro بوون و هەروەها ڕووکاری MIUI 14 نمایش کرا.
مۆبایلی Xiaomi 13
ئەم مۆبایلە دیزاینێکی قەشەنگ و جیاوازی هەیە و بە گشتی تایبەتمەندی بەرزی هەیە و لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانە و دیزاینەکەی شێوە بۆکسییە.
تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەن:
- ڕوونمای ئەمۆلێدە بە قەبارەی ٦.٣٦ ئینج بە ڕوونی +FH و تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕووناکی تا ١٩٠٠ نیتە کە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision و HLG دەکات.
- کامێراکانی لە دیزاینێکی چوارگۆشە لەسەر پشتەوەی جێگیرکراون و ٣ کامێرای لایکا هەیە. کامێرای سەرەکی ٥٠ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سۆنی IMX800 و کامێرای زۆر گۆشە فراوانی ١٢ مێگاپیکسڵ و دانەیەکی ١٠مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ.
- کامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپیکسڵە
- چیپی Snapdragon 8 Gen 2
- ڕامی ٨ تا ١٢ گێگابایتە
- بیرگەی تا ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری UFS 4.0
- پاتری ٤٥٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە ٦٧ خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات و چیپی Surge G1 هەیە بۆ پاراستنی لە کاتی بارگاوی بوونەوە. هەروەک پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی و بارگاوی کردنەوەی ئامێری تر دەکات بە توانای ١٠ وات.
- ڕووکاری MIUI14 بنچینە لەسەر Android 13
- لە ڕووی ڕایەڵەوە: 5G و 4G و WiFi و Bluetooth 5.3 و NFC و IR Blaster و و USB-C port هەیە.
- ڕەنگی سپی و ڕەش و سەوز و شینی کاڵ. هەندێک ڕەنگی تایبەتیش ڕاگەیاندرا وەکو: Flame Red و Sapphire Blue و Hurricane Yellow و Jungle Green و Cement Gray

نرخ:
8GB + 128GB: $574
8GB + 256GB: $617
12GB + 256GB: $660
12GB + 512GB: $718
مۆبایلی Xiaomi 13 Pro
ئەم مۆبایلە دیزاینێکی قەشەنگ و جیاوازی هەیە و بە گشتی تایبەتمەندی بەرزی هەیە و لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانە و دیزاینەکەی تەنک و ڕوونماکەی لەلاکانییەوە چەماونەتەوە.
تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەن:
- ڕوونمای ئەمۆلێدە بە قەبارەی ٦.٧٣ ئینج بە ڕوونی +QHD و تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕووناکی تا ١٩٠٠ نیتە کە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision و HLG دەکات و ڕۆخەکانی چەماوەن.
- کامێراکانی لە دیزاینێکی چوارگۆشە لەسەر پشتەوەی جێگیرکراون و ٣ کامێرای لایکا هەیە. کامێرای سەرەکی ١ ئینجی ٥٠ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سۆنی IMX989 و کامێرای زۆر گۆشە فراوانی ٥٠ مێگاپیکسڵ و دانەیەکی ٥٠ مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ.
- کامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپیکسڵە
- چیپی Snapdragon 8 Gen 2
- ڕامی ٨ تا ١٢ گێگابایتە
- بیرگەی تا ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری UFS 4.0
- پاتری ٤٨٢٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە ١٢٠ خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات و چیپی Surge G1 هەیە بۆ پاراستنی لە کاتی بارگاوی بوونەوە. هەروەک پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی و بارگاوی کردنەوەی ئامێری تر دەکات بە توانای ١٠ وات.
- ڕووکاری MIUI14 بنچینە لەسەر Android 13
- لە ڕووی ڕایەڵەوە: 5G و 4G و WiFi و Bluetooth 5.3 و NFC و IR Blaster و و USB-C port هەیە.
- ڕەنگی سپی و ڕەش و سەوز و شینی کاڵ.
- نرخ:
8GB + 128GB: $718
8GB + 256GB: $775
12GB + 256GB: $833
12GB + 512GB: $905
ئەم دوو مۆبایلە لە ئەمڕۆوە داواکاری پێش وەختەیان دەستی پێکردووە و لە ١٤ی ١٢ فرۆشتنیان دەست پێدەکات.
جێگەی باسە، شاومی ڕووکاری MIUI14 لەگەڵ ئەم زنجیرەیە نمایشکرد و خاوەنی تایبەتمەندی نوێیە. کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی وتاری ورد لە بارەی نوێکاری و چاکسازییەکان لە MIUI14.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!