شاومی 11, کانوونی یەکەم 2022

بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی Xiaomi Buds 4 نمایش کرا

 

کۆمپانیای شاومی ئەمڕۆ لە بۆنەیەکدا نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد و لە نێویاندا بیستۆکی بێتەلی Xiaomi Buds 4 تێدا بوو. دیزاینی کەیسی بیستۆکەکە نوێیە بەڵام دیزاینی بیستۆکەکە لە ئێیەر پۆدی ئەپڵ دەچێت.

 

بڕوانامەی IPX54 هەیە بۆ دژە ئاو و توانای بەخشینی دەنگەکانی هەیە بە 360 پلە.

 

پشتگیری لە تایبەتمەندی Active Nose Cancellation دەکات بۆ لابردنی ژاوەژاوی دەوروبەر. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Hi-Res و LHDC 5.0 دەکات و پاترییەکەی 30 کاتژمێر بەرگە دەگرێت و نرخی بریتییە لە 100 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ