ئۆپۆ 8, کانوونی دووەم 2024

مۆبایلی Oppo Find X7 نمایش کرا

ئۆپۆ ئەمڕۆ دواین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی خۆی نمایش کرد، Oppo Find X7 ـیش یەکێک بوو لەوانە.

ئۆپۆ کامێرای مۆبایلەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ Hasselblad بەرهەم هێناوە. مۆبایلەکە ڕوونماکەی قەبارەی 6.82 ئینجە و لە جۆری OLEDـە بە پانێڵی LTPO و ڕوونی +QHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیتە بەڵام لەم ڕووناکییەدا ڕوونییەکەی بۆ +FHD سنووردار دەبێت.

بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 9300 کار دەکات و بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی تاکو 512 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 بەردەست دەبێت.

کامێراکانی مۆبایلەکە ڕوونیان 50 مێگاپیسکڵە و جگە لە کامێرای گۆشە فراوان ئەوانی دیکە پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن. کامێرای سەرەکی هەستەوەری كۆمپانیای سۆنی LYT-808 لەسەر جێگیر کراوە، کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە. کامێرای دووربینین (تێلەفۆتۆ)ـەکەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

پاتری مۆبایلەکە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 560 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 600 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 640 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ