ئای ئۆ ئێس 12, كانونی یه‌كه‌م 2019

لەمەودوا Twitter ڕێگەت پێ دەدات وێنە زیندووەکانی iOS بە شێوەی GIF بڵاو بکەیتەوە

تایبەتمەندی وێنە زیندووەکان (Live Photos) یەکێکە لە تایبەتمەندییە نایابەکانی سیستەمی iOS، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بەکارهێنەران نەیاندەتوانی سوود لە بڵاوکردنەوەی وێنە زیندووەکان ببینن لە تویتەردا، چونکە تۆڕەکە ئەو جۆرە وێنەیەی وەکو وێنەیەکی نازیندوو بڵاو دەکردەوە.

کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە دەتوانرێت وێنە زیندووەکانی iOS لە تۆڕەکەدا بڵاو بکرێنەوە لە شێوەی GIF (وێنەی جوڵاو)، بە بێ ئەوەی پێویست بکات لە هیچ شوێنێکی دیکە وێنە زیندووەکان بکەیت بە GIF ئینجا لە تۆڕەکەدا بڵاویان بکەیتەوە.

بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەی تویتەر زۆر ئاسانە، تەنها ئەوەت لەسەرە ئەو وێنە زیندووە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بڵاوی بکەیتەوە و لە پاشان کرتە لە GIF بکەیت. هەروەها کاتێک وێنە زیندووەکە بڵاو دەکەیتەوە، بەم شێوەیە دەردەچێت:

https://twitter.com/jaypeters/status/1204874233777553408

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی تویتەر بەرگێکی زیاتری چێژ دەبەخشێت بە وێنە زیندووەکانی تویتەر.

بۆچونی تۆ