ئەی ئێم دی 14, حوزه‌یران 2023

زنجیرە چیپسێتی AMD Ryzen Pro 7000 بۆ لاپتۆپ و کۆمپیوتەرە بازرگانییەکان نمایش کرا

کۆمپانیای ئەی ئێم دی زنجیرەی چیپسێتی Ryzen Pro 7000 تایبەت بە لاپتۆپ و کۆمپیوتەرە بازرگانییەکان نمایش کرد، لەسەر تەکنیکی تەلارسازی Zen4 و بە قەبارەی 4 نانۆمەتر بنیات نراون. پشتگیریی لە بیرگەی PCIe نەوەی پێنجەم دەکەن.

زنجیرەی 7000 تایبەتە بە کۆمپیوتەری سەر مێز، بەهێزترین جۆری Ryzen 9 Pro 7945، خێراییەکەی دەگاتە 5.4 گێگاهێرتز.

هەروەها زنجیرەی 7040 تایبەتە بە لاپتۆپە زۆر تەنکەکان، لە دوو جۆر پێکدێن، یەکێکیان بە پاشگری HS و ئەوی دیکەیان بە پاشگری U. بەهێزترین جۆری HS بریتییە لە Ryzen 9 Pro 7940 خێراییەکەی دەگاتە 5.2 گێگاهێرتز، لە بەرامبەردا بەهێزترین جۆری U بریتییە لە Ryzen 7 Pro 7840 خێراییەکەی دەگاتە 5.1 گێگاهێرتز.

ئەو چیپسێتانەی تایبەتن بە کۆمپیوتەری سەر مێز گرافیکی RDNA2 ـییان بۆ بەکارهاتووە، هەروەها چیپسێتەکانی لاپتۆپ گرافیکی RDNA3 ـییان بۆ بەکارهاتووە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان AMD ئەی ئێم دی
بۆچونی تۆ