ئەپڵ
20, تەممووز 2023
ئەپڵ هێدسێتی Beats Studio Proی بە نرخی 349 دۆلار نمایش کرد

لە دوای زۆر دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، ئەپڵ لە کۆتاییدا نوێترین هێدسێتی لە براندی Beats بە ناوی Beats Studio Pro بە نرخی 349 دۆلار نمایش کرد.

پشتگیری لە تایبەتمەندی Spatial Audio دەکات و مۆدی Transparency ـش لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی دژە ژاوە ژاو (ANC) دەکات.

پاترییەکەی تاوەکو 40 کاتژمێر بەرگە دەگرێت بە بێ کار کردنی تایبەتمەندی ANC و بە تایبەتمەندی ANC بەرگەی 240 کاتژمێر دەگرێت. کێشی 260 گرامە، هەروەها دەرچەی جاک و USB-C ـش لە خۆ دەگرێت.

هەروەها کەیسێکی هەیە بۆ بارگاوی کردنەوە کە بە 10 خوولەک بارگاوی کردنەوە توانای 4 کاتژمێر کار کردن بە هێدسێتەکە دەبەخشێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.