ژیری دەستکرد AI 23, ئازار 2024

گووگڵ زیرەکی دەستکرد بەکار دەهێنێت بۆ دیاری کردنی نەخۆشی لە ڕێگەی کۆکەوە

تیمێک لە زانایانی کۆمپانیای گووگڵ ئامرازێکی نوێی machine-learning ـیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دیاریکردن و چاودێریکردنی بارودۆخی تەندروستی لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی دەنگی کۆکە و هەناسەدان. سیستەمەکە لەسەر ملیۆنان کلیپی دەنگی مرۆڤ ڕاهێنراوە و لە ڕێگەی ئەو دەنگانەوە پێشبینی نەخۆشی نەخۆشەکە دەکات. ڕەنگە ڕۆژێک لەلایەن پزیشکەکانەوە بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی چەند نەخۆشییەک لەوانە نەخۆشی کۆرۆنا و سیل و هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە سییەکانی کەسێک چەندە باش کاردەکەن. ئەو کلیپە دەنگیانە کەیسی ڕاستەقینەی نەخۆشەکان وەرگیراون و جیاواز لە جارەکانی پێشووتر گووگڵ سوودێکی زۆری وەرگرتووە لەو دەنگانەی لە ڤیدیۆکانی یوتیوبدا بەردەستن.

ئەم ئامرازە نوێیە بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر بە ناوی Health Acoustic Representations (HeAR) کە ماوەی چەند ساڵێکە گووگڵ سەرقاڵی پەرەپێدانییەتی و تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا بۆ باشتر کردنی بواری تەندروستی. گووگڵ دەڵێت لە ئێستادا ئامانجمان ئەوە نییە ئەم ئامرازانە بە شێوەیەکی بازرگانی بۆ هەموو خەڵک بەردەست ببێت، بەڵکو لە ئێستادا دەمانەوێت لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم ئامرازانە بکرێت لە لایەن دکتۆر و زانا و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا.

سەرچاوە Nature
بۆچونی تۆ