ئاسایشی ئەلیکترۆنی
6, ئاب 2023
ئەپی تێلەگرام لە عێراق قەدەغە دەکرێت

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە ئەپی تێلەگرام قەدەغە دەکەن.
هۆکاری قەدەغەکردنی ئەپەکەش بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات و هاوڵاتیانە، کە تێلەگرام دزەى بە زانیارییە ئاسایشییەکانەوە کردووە و ئەمەش پێشێل کردنى یاسایە.
حکومەتی عێراقیش لە بری قەدەغەکردنی دەیان ئەپ و پێگەی دیکەی زیانبەخش هەستاوە بە قەدەغەکردنی یەکێک لە باشترین سەکۆکانی نامە ناردن لە جیهاندا.
بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە بارەی قەدەغەکردنی ئەپەکە:
وەزارەتی پەیوەندییەکان بەکارهێنەرانی (ئینتەرنێت) لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە، کە قەدەغەکردنی ئەپی (تێلەگرام) لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی باڵا بۆ دیاریکەرەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی و بەمەبەستی پاراستنی زانیاری کەسی هاووڵاتیان. دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت چەندین جار داوایان لە کۆمپانیای پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی ئەو ئەپڵیکەیشنە کردووە کە هاوکار بن لە داخستنی ئەو ئەپەکە کە داتای دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و داتای کەسیی هاووڵاتیان دزەپێدەکەن، کە ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ئاشتی کۆمەڵایەتی عێراق دروست دەکات، بەڵام کۆمپانیاکە وەڵامی هیچ یەکێک لە داواکارییەکانی نەداوەتەوە. وەزارەتی پەیوەندییەکان وەکو ڕێزگرتن لە مافی هاووڵاتیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و پەیوەندیکردن دووپات دەکاتەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە ئاسایشی دەوڵەت و دامودەزگاکانی بگەیەنێت و متمانەی خۆی بە تێگەیشتنی هاووڵاتیان لەو ڕێوشوێنە دەردەبڕێت.
وەزارەتی پەیوەندییەکان
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.