هەواڵ
21, ئاب 2023
هاودامەزرێنەری کۆمپانیای Adobe کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی شەممە کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاند کە هاودامەزرێنەری کۆمپانیاکەیان Dr. John Warnock لە تەمەنی 82 ساڵی کۆچی دوایی کرد، تاکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
Dr. John Warnock لەگەڵ کۆچکردوو Charles Geschke لە ساڵی 1982 یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی نەرمەواڵایان لە مێژووی تەکنەلۆژیادا دامەزراند، Dr. John Warnock لۆگۆی ڕەسەنی کۆمپانیاکەی دیزاین کرد و ئەدۆبی یەکەم نەرمەواڵە (سۆفتوێر)ـی بەسەرپەرشتی خۆی بە ناوی Adobe PostScript بڵاوکردەوە. دوای دوو ساڵ، Dr. John Warnock دەبێتە بەرێوبەری جێبەجێکار (CEO) کۆمپانیاکە تا ساڵی 2000، دواتر تاکو ساڵی 2017 لەگەڵ Charles Matthew دەبێتە هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی، دواتریش وەکو دەستەی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکە ماوەتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.