ئەپڵ 30, ئەیلوول 2023

ئەپڵ دەڵێت بە ئەپدەیت کێشەی گەرمبوونی ئایفۆن 15 چارەسەر دەکەین

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پڕۆ گلەییان لە گەرمبوونی ئامێرە نوێیەکانیان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلەی گەرمی مۆبایلەکانیان نائاسایی بەرز دەبێتەوە. لە وەڵامی ئەو سکاڵایانەدا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە نوێکردنەوەیەک لە ڕێگادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەپڵ لە بەیاننامەیەکدا بۆ تۆڕی فۆربێس ئاماژەی بەمە کردووە و دەڵێت:

“چەند حاڵەتێکمان دەستنیشان کردووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ئایفۆن گەرمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا دابێت. بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پاشبنەما.”

هەروەها ئەپڵ دەڵێت کە “هەڵەیەکی لە iOS 17 دەستنیشان کردووە کە کێشەی گەرمبوونی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 Pro خراپتر دەکات. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم کێشەیە “لە نوێکردنەوەیەکدا چارەسەر دەکرێت”. وە لە کۆتاییدا، ئەپڵ ڕوونی دەکاتەوە کە “نوێکردنەوەکانی ئەم دواییە بۆ هەندێک ئەپی لایەنی سێیەم کە ناویان نەهاتووە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیستەمەکە بارێکی زۆرتری لەسەر بێت.” کۆمپانیاکە دەڵێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو گەشەپێدەرانە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

سەرچاوە 9to5 Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ