گووگڵ
8, ئایار 2024
مۆبایلی Google Pixel 8a بە نرخی 499 دۆلار نمایش کرا
گووگڵ لە کۆتاییدا مۆبایلی Google Pixel 8a نمایش کرد، کە دواهەمین مۆبایلە لە زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 8.
دیزاینی بەراورد بە نەوەی پێشووتری گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و ئێستا دیزاینی مۆبایلەکە هەروەکو زنجیرەی Google Pixel 8. ڕوونمای مۆبایلەکە بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕۆپۆش کراوە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP67 دەکات بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.1 ئینجە و لە جۆری OLED و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی 1080*2400 پیکسڵە. پشتگیری لە HDR دەکات و ڕووناکی دەگاتە 1,400 نیت.
دووانە کامێرا لە خۆ دەگرێت لە بەشی پشتەوەی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپیسگڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 13 مێگاپبکسڵە و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 13 مێگاپبکسڵ. کامێرای سێڵفی توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K و 30FPS هەیە، هەرچی کامێرای سەرەکییە توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K و 60FPS.
چیپسێتی Tensor G3 لەسەرە جێگیر کراوە و قەبارەی پاترییەکەی 4492 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی QI بێ تەلیش دەکات.
مۆبایلەکە کار بە سیستەمی ئەندرۆید 14 دەکات و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 499 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.