ئێکس بۆکس
18, تشرینی یەکەم 2023
تاوەکو ساڵی داهاتوو هیچ یارییەکی Activision Blizzard بۆ خزمەتگوزاری گەیم پاس زیاد ناکرێت

سەرۆکی ئێکس بۆکس و بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەشی گەیمینگی مایکرۆسۆفت Phil Spence پشتڕاستی کردەوە هیچ یارییەکی Activision Blizzard نایەتە خزمەتگوزاری گەیم پاس لە ئەمساڵدا. لە کۆتا پۆدکاستی ئێکس بۆکس ئەم پشتڕاست کردنەوەیە کرا و ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست خستەوە کە باسیان لە بەردەست بوونی یارییە کۆنەکانی Activision Blizzard دەکرد پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ لەسەر خزمەتگوزاری گەیم پاس.
فیڵ سپێنسەر ئەوەی نەشاردەوە کە دەزانێت هەندێک نائومێدی لەو بارەیەوە دەبێت، بەڵام هۆکارەکەی بۆ زۆری ماوەی دۆسیەی کڕینەوەی کۆمپانیاکە گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەدا کات نەبووە بۆ کار کردن لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆ بەردەست خستنی یارییەکانیان لەسەر خزمەتگوزاری گەیم پاس. بەڵام بەڵێن دەدات لە ساڵی داهاتووەوە یارییەکانی کۆمپانیاکە بۆ خزمەتگوزارییەکە بەردەست بکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.