کۆمپیوتەر 6, کانوونی دووەم 2026

ئەم لاپتۆپە نوێیەی ئەیسەر تراکپادێکی زەبەلاحی هەیە و پاڵپشتی لە پێنوس دەکات!

کۆمپانیای ئەیسەر کۆمەڵێک لاپتۆپی نوێی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ئاشکرا کرد، کە دیارترینیان بریتییە لە مۆدێلی Swift 16 AI بە تایبەتمەندییەکی دەگمەنەوە:

  • تراکپادی زەبەلاح بە قەڵەمەوە: مۆدێلی Swift 16 AI خاوەنی گەورەترین “تراکپادی هاپتیک”ـە لە جیهاندا. قەبارەکەی زۆر گەورەیە (نزیکەی ٧ ئینچ) و تایبەتمەندییەکی ناوازەی هەیە: قەڵەمێکی زیرەک (Stylus)ی لەگەڵدایە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەسەر خودی تراکپادەکە بۆ وێنەکێشان و دیزاین بەکاری بهێنیت، بەبێ ئەوەی پێویستت بە تابڵێتی دەرەکی بێت.

  • لاپتۆپەکە بە زنجیرە چیپی Interl Panther Lake بەهێزکراوە کە تاوەکو مۆدێلی Core Ultra X9 388H بەردەست دەبێت.

  • نوێکاری لە زنجیرەکانی تر:

    • لاپتۆپەکانی Swift Go و Swift Edge نوێکراونەتەوە بە پرۆسێسەری نوێی Intel Panther Lake و ڕوونمای OLED. هەروەها کۆنتڕۆڵی میدیا (Media Controls) لەسەر تراکپادەکەیان دەردەکەوێت.

    • لە بواری یاریکردندا (Gaming)، مۆدێلە نوێیەکانی Nitro V و Predator Helios Neo بە پرۆسێسەری ئینتێڵ و کارت شاشەی زنجیرەی RTX 50 (لە 5050ـەوە تا 5070) بڵاو دەکرێنەوە.

هەروەها سەرەڕای ئەوەی ناوی مۆدێلەکان پاشگری “AI”یان پێوەیە، بەڵام ئەیسەر بڕیاریداوە لۆگۆی AI و ئەو ڕووناکییانەی کە ئیشکردنی یەکەی NPUیان نیشان دەدا، لەسەر لاپتۆپەکان لاببات.

ئەمە جگە لەوەی هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە کە ئەیسەر پڕۆژەی ئامێری یارییە دەستییەکەی (Blaze 11 gaming handheld)ی ڕاگرتووە و پلانی نییە بیخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی باج (Tariffs) لە ئەمریکا.

بڕیارە زنجیرەی Swift لە سەرەتای ٢٠٢٦ و لاپتۆپە گیمینگەکان لە نیوەی دووەمی ساڵدا بەردەست بن.

تاگەکان Acer CES 2026
بۆچونی تۆ