ئەندرۆید 10, ئایار 2023

گووگڵ وەشانی ئەندرۆید 14 ڕاگەیاند

لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی، گووگڵ نوێترین وەشانی ئەندرۆید 14 ڕاگەیاند، کە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

ئەتوانم بڵێم ئەم وەشانەی ئەندرۆید یەکێکە لەو وەشانانەی کەمترین گۆڕانکاری و نوێکاری تێدا کراوە، لەم وەشانەدا گووگڵ سەرنجی سەرەکی لەسەر پاشبنەما (Wallpaper) بوو.

ئێستا دەتوانیت بە ئیمۆجییەکان پاشبنەما (Wallpaper) دروست بکەیت، کە ڕێگەت پێ دەدرێت تاکو 14 ئیمۆجی جیاواز هەڵبژێریت بە ئارەزووی خۆت ڕەنگ و شێوازی دەرکەوتنیان بگۆڕیت و بیکەیت بە پاشبنەما و لەسەر مۆبایلەکەت دایبنێیت.

ئەگەر شتێکی پێشکەوتووتریشت دەوێت، ئەوا دەتوانیت پاشبنەمای سینەمایی (Cinematic Wallpaper) تاقی بکەیتەوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد وێنەکانت بکەیت بە سێ ڕەهەندی (3D) وەکو پاشبنەما دایان بنێیت.

کۆتا تایبەتمەندیش بریتییە لە دروستکردنی پاشبنەما بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ