شاومی 26, تشرینی یەکەم 2023

کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch S3 بە سیستەمی HyperOS و پشتگیری کردن لە eSIM نمایش کرا: نوێکراوەتەوە

شاومی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی گەورەی لە چین بەست و یەکێک لە نمایش کراوەکانی بریتی بوو لە کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch S3. ئەمە یەکەمین کاتژمێری زیرەکی کۆمپانیاکەیە کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری نوێی HyperOS بکات. پێوانە(قیاس)ی چوارچێوەکەی دەگۆڕێت و ڕاستەوخۆ Watch Face ـیش لەگەڵی. ڕوونمایەکی 1.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز و کۆتا ڕووناکی 600 نیت لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی بەرگەی 15 ڕۆژ دەگرێت و پشتگیری لە چەندین تایبەتمەندی تەندروستی دەکات.

پشتگیری لە سیم کاردی ئەلیکترۆنی (eSIM) سەربەخۆ بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی دەکات کە ئەمە مانای ئەوەیە دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە کاتژمێرەکەوە بە بێ مۆبایل تەلەفۆن ئەنجام بدەیت. جۆری ئاسایی کاتژمێرەکە بە بێ پشتگیری سیم کاردی ئەلیکترۆنی نرخی 109 دۆلار و بە پشتگیری لە سیم کاردی ئەلیکترۆنی نرخی 137 دۆلارە.

نرخی دەستپێکی کاتژمێرەکە بۆ جۆری جیهانی بریتی دەبێت لە 150 یۆرۆ.

نوێکراوەتەوە: نرخی جۆری جیهانی کاتژمێرەکە ئاشکرا کرا.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ