میدیاتێک
6, تشرینی دووەم 2023
میدیاتێک ڕکابەرەکەی بۆ دوایەمین چیپسێتی کواڵکۆم نمایش کرد

ئەمڕۆ میدیاتێک لە کۆنگرەیەکدا لە وڵاتی چین چیپسێتی Mediatek Dimensity 9300 بۆ ڕکابەری نوێترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆم Qualcomm Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرد. چیپسێتەکە بناغەی 4 نانۆمەتر پڵەسی لەسەر جێگیر کراوە کە سێیەمین نەوەی باشتر کراوە لەم جۆرە بناغەیە لە لایەن TSMC بەردەست دەکرێت.
ناووکی سەرەکی چیپسێتەکە لە جۆری Cortex-X4 ـە کە دەستکاری کراوە و خێرایی 3.25 گێگاهێرتزە و 3 ناووک لە جۆری Cortex-X4ی ئاسایی کە خێرایی 2.85 گێگاهێرتزە و 4 ناووکی دیکە لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز. کەواتە لە تاک ناووک لە ڕێژەی %15 و لە فرە ناووک بە ڕێژەی %40 باشتر کراوە و %33 کەمتر وزە بەکار دەبات.

گرافیکی چیپسێتەکە بە ڕێژەی %46 توانای باشتر کراوە و 12 ناووکە و پشتگیری لە Ray Tracing دەکات. لە ڕووی زیرەکی دەستکرد و ئاسایش و پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ ڕوونما باشتر کراوە. پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات، لەگەڵ کامێرای 320 مێگاپێکسڵی.
هەروەها پشتگیری لە Bluetooth 5.4 و Wi-Fi 7 و بیرگەی جۆری UFS 4.0 و ڕامی LPDDR5T دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.