سیستەمی وەگەرخەر
9, تشرینی دووەم 2023
لە نوێترین وەشانی ویندۆز ڕێگە نادرێت ئەپی OneDrive دابخەیت ئەگەر هۆکارەکەی ڕوون نەکەیتەوە: نوێکراوەتەوە

مایکرۆسۆفت لە نوێترین وەشانی ویندۆزدا داخستنی ئەپی OneDriveی مەرجدار کردووە. ئێستا ئەگەر بتەوێت ئەپی OneDrive لە نوێترین وەشانی ویندۆز 11 دابخەیت دەبێت ڕوونی بکەیتەوە بۆچی. کاتێک کە دەتەوێت دابخەیت چەند بژاردەیەک بەردەست دەبێت کە بریتین لە:
- نامەوێت ئەپی OneDrive بەردەوام کار بکات
- نازانم OneDrive چییە
- من OneDrive بەکار ناهێنم
- من هەوڵ دەدەم کێشەیەک لە OneDrive چارەسەر بکەم
- من هەوڵ دەدەم کۆمپیوتەرەکەم خێراتر بکەم
- ئاگانامەی زۆرم بۆ دێت لە ئەپەکەوە
- هۆکارێکی دیکە

دەبێت یەکێکیان هەڵیبژێریت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەپەکە دابخەیتەوە. لەوانەیە ئامانج لەم هەنگاوە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە باشتر کردنی ئەپەکە بێت، بەڵام بەڕای من هەنگاوێکی زۆر بێزارکەرە بۆ بەکارهێنەران.
نوێکراوەتەوە: مایکرۆسۆفت کۆتایی بەم هەنگاوە هێنا و وتی ئەم هەنگاوە تەنها بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەست بووە و ئامانج لێی باشتر کردنی ئەپەکە بووە، چیدیکە لە کاتی داخستنی OneDrive پێویست ناکات هۆکارەکەی ڕوون بکەیتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.