مۆبایل و تابلێت
20, تشرینی دووەم 2023
بۆنەی نمایش کردنی مۆبایلی OnePlus 12 ئاشکرا کرا
وەن پڵەس لە پۆستێکی تۆڕی Weiboـی چینی ڕایگەیاند لە ڕۆژی 4ـی مانگی داهاتوو، لە ساڵیادی دەیەمی کۆمپانیاکەیان مۆبایلی OnePlus 12 نمایش دەکەن. لە کاتێکدا تاکو ئێستا هیچ پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی OnePlus Ace 3 لە هەمان ڕۆژ نمایش بکرێت.
هەروەکو زنجیرەی شاومی 14 و IQOO 12، مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر دەکرێت. هەروەها کامێرای سەرەکی هەستەوەری LYT-T808 لە خۆ دەگرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.