سامسۆنگ 2, تشرینی یەکەم 2023

تەواوی تایبەتمەندی و دیزاینی پێشبینیکراوی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 بڵاو کرایەوە

 

چەند مانگێک ماوە بۆ نمایش کردنی نەوەی نوێی زنجیرەی S لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە، بەڵام لە ئێستاوە تایبەتمەندی و دیزاینی پێشبینیکراوی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 بڵاو کراوەتەوە.

بە پێی هەواڵە پێشبینیی کراوەکان، گالەکسی ئێس 24 ئەڵترا ڕوونمای تەخت لە جیاتی چەماوە لە خۆ دەگرێت، قەبارەی 6.78 ئینج دەبێت لە جۆری Dynamic Amoled 2X Display بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت، هەروەها چوارچێوەی تیتانیۆم دەبێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 for Galaxy لەسەر جێگیر دەکرێت و بە بژاردەی ڕامی 12 گێگابایت و 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای دووربینی تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی ئاسایی بە هەمان ڕوونی بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی IP68ـی دەبێت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی وایەری دەبێت. نرخی دەستپێکی پێشبینی کراوە بۆ مۆبایلەکە 1,199 دۆلارە.

هەرچی جۆری پڵەسە، قەبارەی ڕوونماکەی 6.7 ئینج دەبێت لە جۆری Dynamic Amoled 2X Display بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت. سیستەمێکی گەورەتری ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 for Galaxy و Exynos 2400 لەسەر جێگیر دەکرێت بە پێی وڵاتەکان و بە بژاردەی ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت. بڕوانامەی IP68ـی دەبێت و پاترییەکی قەبارە 4,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی وایەری دەبێت. نرخی دەستپێکی پێشبینی کراوە بۆ مۆبایلەکە 999 دۆلارە.

هەروەها جۆری ئاسایی، قەبارەی ڕوونماکەی 6.2 ئینج دەبێت لە جۆری Dynamic Amoled 2X Display بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت. سیستەمێکی گەورەتری ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 for Galaxy و Exynos 2400 لەسەر جێگیر دەکرێت بە پێی وڵاتەکان و بە بژاردەی ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت. بڕوانامەی IP68ـی دەبێت و پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 واتی وایەری دەبێت. نرخی دەستپێکی پێشبینی کراوە بۆ مۆبایلەکە 799 دۆلارە.

سەرچاوە X
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ