ئێڵ جی
29, کانوونی یەکەم 2023
زنجیرە لاپتۆپی LG Gram بە چوار قەبارەی جیاواز نمایش کرا
لەم هەفتەیەدا ئێڵ جی جۆری پرۆی لە لاپتۆپەکانی LG Gram نمایش کرد، ئەمڕۆش جۆری ئاسایی زنجیرەکەی بە چوار قەبارەی جیاوازی ڕوونما نمایش کرد. هەروەرکو باسمان کرد، بە چوار قەبارەی جیاواز، 14، 15، 16 و 17 ئینج بەدەست دەبن. هەردوو بژاردەی 16 و 17 ئینج ڕوونیان WQXGA و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 60 هێرتز و ڕووناکییان تاوەکو 350 نیتە، هەروەها بە بژاردەی Toch و non-tooch بەردەست دەبن. هەرچی دوو بژاردەکەی دیکەیە، بە ڕوونی FHD و WQXGA بەردەست دەبن و بەهەمان و ڕووناکی و تێکرایی نوێ بوونەوە.
لاپتۆپەکان وێبکامێکی FHD لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکەن. بە بژاردەی تاکو Intel Core Ultra 7 بەردەست دەبن لەگەڵ گرافیکی Intel Arc. بە بیرگەی تاکو 2 تێرابایت لە جۆری SSD و ڕامی 32 گێگابایت. جۆری 16 و 17 ئینجی پاترییەکانیان قەبارەی 77Whr، هەرچی جۆری 15 و 14 ئینج پاترییەکانیان قەبارەی 72Whr.
لاپتۆپەکان دەرچەی USB 3.2 Gen2 و USB 4 Gen3 و Type-C port و HDMI port لە خۆدەگرن. نرخەکان بەم زووانە ئاشکرا دەکرێن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.