رەقەکاڵا 31, کانوونی یەکەم 2023

لینۆڤۆ کۆمپیوتەری Xiaoxin Pro 27 نمایش کرد

لینۆڤۆ کۆمپیوتەری Xiaoxin Pro 27 هەموو لە ناو یەکدا (All In One) لە چین نمایش کرد. بە بژاردەی پرۆسێسەری نەوەی سێزدەهەم i5-13420H تاکو i9-13900H بەردەست دەبێت. هەروەها بە ڕامی 32 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری PCIe 4.0 NVME M.2.
Lenovo Xiaoxin Pro 27 2024 AIOڕوونماکەی قەبارەی 27 ئینجە بە ڕوونی 2.5K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 100 هێرتزە. دەرچەی USB-A USB-C و HDMI و Gigabit Ethernet لە خۆ دەگرێت. کۆمپیوتەرەکە بە هەردوو ڕەنگی Cloud Shadow و Deep Space بەردەست دەبێت و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 762 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ