هەواڵ 13, کانوونی دووەم 2024

Unity نزیکەی 1,800 فەرمانبەری لە کار لادەبات

زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ساڵی نوێدا دەستییان کردووە بە لە کار لابردنی فەرمانبەرەکانیان، وەک، گووگڵ و تۆڕی تویچ. دواین کۆمپانیاش بریتییە لە Unity، کە نزیکەی %25 فەرمانبەرانی لە کار لادەبات کە دەکاتە 1,800 فەرمانبەر. Unity ڕایگەیاند کە لە کار لابردنەکان وەک ڕێکخستنەوە و سەرنج خستنە سەر کارە سەرەکییەکانیانە. Unity لە ساڵی ڕابردووش چەند جارێک فەرمانبەرەکانی لە کار لابرد. کە دواین جار لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بوو کە 265 فەرمانبەری لە کار لابرد. هەروەها بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی Unity ڕایگەیاند کە “بڕیارەکە بە ئاسانی وەرنەگیراوە، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕیارەکە گرتوویانێتەوە و هیوای خۆشبەختییان بۆ دەخوازین”.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Unity
بۆچونی تۆ