ژیری دەستکرد AI 6, شوبات 2024

بەم زووانە Bard ناوی دەبێت بە Gemini و ئەپێکی تایبەتی دەبێت

گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا بە باشی کەوتوەتە خۆی بۆ باشتر کردنی چاتبۆتی Google Bard، وەک، زیاد کردنی تایبەتمەندی دروستکردنی وێنە و گۆڕینی مۆدێلەکەی بۆ Gemini Pro. بەپێی دواین هەواڵەکان بێت، گووگڵ بە نیازە لە ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە چەند گۆڕانکارییەکی گەورە بکات لە چاتبۆتەکە، ناوەکەی دەبێت بە Gemini.

هەروەها وەشانی Advanceـی چاتبۆتەکە بەردەست دەبێت کە Multi-modal دەبێت، کە دەتوانێت لەگەڵ دەق و وێنە و ڤیدیۆ و زیاتر کارلێک بکات. بە مۆدێلی Gemini Ultra بەهێز کراوە و لەوانەشە پێویست بە پارەدان بکات بۆ بەکارهێنانی.

گووگڵ کار لەسەر ئەپێک دەکات بۆ چاتبۆتەکە، کە دەوترێت تەنها لەسەر ئەو مۆبایلانە بەردەست دەبێت کە بە چیپسێتی Tensorـی کۆمپانیای گووگڵ کار دەکەن لەگەڵ زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24.

سەرچاوە 9to5Google
بۆچونی تۆ