ڕیەلمی
21, ئازار 2024
مۆبایلی Realme 12X نمایش کرا

ڕیەلمی لە چین نوێترین مۆبایلی نمایش کرد بە ناوی Realme 12X. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری LCD لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی +MediaTek Dimensity 6100ی لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP54ی هەیە بۆ دژە پرشەی ئاو و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات.
نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم شێوەیە دەبێت:
8GB+256GB: $194
8GB+512GB: $222
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.