سۆنی 22, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای Sony ژمارەیەک مۆبایلی پشتگیر لە 5G لە کۆنگرەی MWC 2020 ڕادەگەیەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیای Sony ڕایگەیاندبوو کە بۆنەیەکی تایبەت لە میانەی کۆنگرەی MWC 2020 لە مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدات. ئێستا هەندێک زانیاریمان سەبارەت بە مۆبایلە نوێیەکانی مانگی داهاتووی Sony بۆ ئاشکرا بوو.

وێنەیەکی دزەپێکراو لە تۆڕی Weibo ـی چینیدا بڵاو بووەتەوە و تێیدا ئاشکرا بووە کە یەکێک لە مۆبایلە نوێیەکانی مانگی داهاتووی Sony، پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، ڕەنگە تاکە مۆبایل نەبێت کە پشتگیری لە نەوە نوێیەکەی پەیوەندی بکات و ژمارەیەک مۆبایلی دیکەی هاوشێوەش ڕابگەیەنێت. هەروەها مۆبایلە نوێیەکەی Sony پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و مۆدیەمی X55 5G دەبێت و چێوەی ڕوونماکەی 21:9 دەبێت لە جۆری OLED و پشتگیری لە 4K HDR دەکات.

پێشبینی دەکرێت کامێرای پشتەوەی مۆبایلە نوێیەکەی Sony ڕوونی 48 یاخود 64 مێگاپێکسڵ ببێت و خاوەن 2 دانە کامێرای دیکەی 12 مێگاپێکسڵ ببێت لە جۆرەکانی Telephoto و Ultra Wide، هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی لە دەوروبەری 900$ یاخود زیاتر ببێت.

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە ناوی ئەم مۆبایلە چی دەبێت، پێشبینی دەکرێت ناوی Sony Xperia 5 Plus ببێت.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ژمارەیەک مۆبایلی دیکەی پشتگیر لە 5G ـیش لە هەمان بۆنەدا ڕابگەیەنێت.

کۆنگرەی MWC 2020 لە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی داهاتوودا لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ