رەقەکاڵا
7, کانوونی دووەم 2025
لاپتۆپی Razer Blade 16 ئەمساڵ تەنکترە
ڕەیزەر لاپتۆپی Razer Blade 16 نوێ کردەوە، سەڕەرای بوونی CPU و GPU نوێ، بەڵام لاشەکەی بە ڕێژەی %30 تەنکترە.
بە بژاردەی چیسپێتی تاکو Ryzen AI 9 HX 370 و نەوەی نوێی گرافیک کاردەکانی ئینڤیدیا بەردەست دەبێت. هەروەها شەش بڵدنگۆ لە خۆ دەگرێت. ڕوونماکەی لە جۆری OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز. پاترییەکەی قەبارەی 90Wh و بە 45 خولەک %80 پاترییەکە بارگاوی دەبێتەوە.
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و نرخەکەی ئاشکرا نەکرا، چاوەڕێی ئەوەش مەکە کە نرخی هەرزان بێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.