ئێچ پی
10, کانوونی دووەم 2025
ئێچ پی کۆمپیوتەرێکی All In One و کۆمپیوتەرێکی بچووکی نمایش کرد
ئێچ پی کۆمپیوتەری هەموو لە ناو یەکی (All In One) OmniStudio X نمایش کرد، بە ڕوونمای 31.5 و 27 ئینج بەردەست دەبێت. نەوەی نوێی پرۆسێسەرەکانی ئینتێڵ لەسەر جێگیر دەکرێت و تاکو بژاردەی Intel Core Ultra 7 258V بوونی دەبێت.
قەبارەی 31.5 ئینج، ڕوونییەکەی 4K دەبێت لە جۆری IPS و ڕووناکی تاوەکو 550 نیتە و پشتگیری لە HDR 600 دەکات. قەبارەی 27 ئینج بە چەند بژاردەیەکی جیاواز بەردەست دەبێت، ڕوونی 1080p و ڕووناکی تاوەکو 300 نیتە و تەچ، یان بە هەمان ڕوونی و 1080p و 4K بەڵام بە بێ تەچ.
:format(webp)/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/25815328/HP_OmniStudio_X_All_in_One_Lifestyle_2_copy.jpg)
دەرچەی USB-C، HDMI، USB-A، Ethernet و جاک لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکەن.
کۆمپیوتەرە بچووکەکەی بە ناوی Z2 Mini G1a یەکێکە لە سەرنجراکێشترین لە چەشنی خۆیدا. بە چیپسێتەکانی Ryzen AI Max Plus Pro و بیرگەی تاکو 8 تێرابایت و ڕامی تاکو 128 گێگابایت بەردەست دەبێت. هەروەها بژاردەی گرافیکی Radeon 8040S، 8050S, و 8060S بوونی دەبێت و پشتگیری لە چوار مۆنیتەری 4K دەکات لە یەک کاتدا.
دەرچەی Display Port ،USB-A ،USB-C و جاکی هەیە. هیچ یەک لە کۆمپیوتەرەکان تاکو ئێستا نرخ و کاتی بەردەست بوونیان ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.