ئەپ و نەرمەکاڵا 11, کانوونی دووەم 2025

ئەپی VLC ژێرنووسی ڕاستەوخۆی بۆ زیاد دەکرێت

ڕێکخراوی VideoLAN لە کۆنگرەی CES 2025 ڕایگەیاند ژێرنووسی ڕاستەوخۆ و وەرگێڕان بۆ ئەپی بەناوبانگی VLC زیاد دەکەن لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە. تایبەتمەندییەکە نوێیەکە هیچ پێویستی بە ئینتەرنێت نییە و هەموو کردارەکان بە شێوەی دەرهێڵ (Offline) لەسەر ئامێرەکەت ئەنجام دەدات و پشتگیری زیاتر لە 100 زمان دەکات.

تایبەتمەندییەکە ماوەیەکە لە ژێر پەرەپێدانە کە ژیری دەستکردی Whisper کۆمپانیای OpenAI بۆ بەکارهاتووە، بەڵام لەو نموونەیەی پیشان درا تایبەتمەندییەکە لە ناو ئەپەکە جێگیر کراوە کاتێک ژێرنووس بۆ ڤیدیۆکان دروست دەکات. هەروەها کاتی بەردەست بوونی تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە. ئەوەشمان بیر نەچێت ژمارەی جارە دابەزێنراوەکانی ئەپەکە گەیشتە 6 ملیار جار لەم هەفتەیە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان CES CES 2025 VLC
بۆچونی تۆ