ئەپڵ 4, ئازار 2025

ئەپڵ iPad Air بە چیپسێتی M3 نمایش کرد

ئایپاد ئێیەر یەکێکە لە بەرهەمە زۆر سەیر و سەمەرەکانی ئەپڵ، کە تایبەتمەندی باشی هەیە، بەڵام کێشە لە نرخەکەیەتی کە زۆرە. بۆ ئەم جارەش ئەپڵ هەوڵی چاککردنەوەی ئەو کێشەیە دەدات بە نمایش کردنی نەوەی نوێی ئایپادەکە بە چیپسێتی M3.

ئایپادەکە بە گشتی لە نەوەی پێشووتری باشتر کراوە، چیپسێتی M3 لەسەر جێگیر کراوە، کە بە دڵنیایەوە پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی Apple Intelligence دەکات. ئەپڵ دەڵێت دوو هێندەی مۆدێلی M1 ئایپادەکە خێراترە.
The new iPad Air is shown from the side with the new Magic Keyboard.بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و قەبارەی 11 ئینج و 13 ئینج. قەبارەی 11 ئینج نرخی لە 599 دۆلار دەست پێ دەکات و قەبارەی 13 ئینج لە 799 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت. هەروەها پشتگیری لە Magic Keyboard دەکات ، کە نرخی 269 دۆلارە بۆ قەبارە 11 ئینج و 319 دۆلار بۆ قەبارەی 13 ئینجی و دووگمەی Function و ژمارەکان لە خۆ دەگرێت کە لە نەوەی ڕابردوو تەنها بۆ ئایپاد پرۆ بەردەست بوون.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ