رەقەکاڵا
9, ئایار 2025
Alienware زنجیرە لاپتۆپێکی نرخ هەرزانی نمایش کرد

Alienware دوو لاپتۆپی نوێی لە بڕاندی Aurora نمایش کرد. لاپتۆپەکان نرخ گونجاون و بڕاندەکە زیاتر لە دوو دەیەیە هیچ لاپتۆپێکی نمایش نەکردووە، دوای ئەوەی بە تەواوی سەرنجی کردە کۆمپیوتەرەکانی سەر مێز.
وەکو باسمان لێوەکرد دوو لاپتۆپن، Alienware 16 Aurora و Alienware X16 Aurora. نرخییان لە 1,150 دۆلارەوە دەست پێ دەکات. بە پرۆسێسەرەکانی Intel 5 Core بەردەستە لەگەڵ گرافیک کاردی RTX 3050 و ڕامی 8 گێگابایت.
هەروەها تاکو بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core 9 لەگەڵ گرافیک کاردی RTX 5070 و ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت بەردەست دەبێت. تایبەتمەندی Dolby Atmos و سیستەمی سارد کردنەوەی Cryo-Tech لە خۆ دەگرن.
ڕوونماکانیان قەبارەی 16 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 240 هێرتزە بە ڕوونی 2560*1600 پیسکڵ.

جۆرە بەهێزەکە، Alienware 16X Aurora، بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra بەردەست دەبن، هەروەها بە ڕامی 64 گێگابایت و بیرگەی تاکو 4 تێرابایت. بەڵام بە هەمان بژاردەی گرافیک کاردی جۆرە ئاساییەکە. هەروەها نرخی لە 3,200 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.