سامسۆنگ
21, ئایار 2025
گووگڵ مۆدی دێسکتۆپ بۆ ئەندرۆید 16 بەردەست دەکات

گووگڵ لەگەڵ سامسۆنگ بە هاوبەشی کار دەکات بۆ بەردەست خستنی مۆدی دێسکتۆپ بۆ وەشانی ئەندرۆید 16 بە هاوکاری کۆمپانیای سامسۆنگ. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی Samsung DeXی کۆمپانیای سامسۆنگە کە ماوەی چەند ساڵێکە بوونی هەیە و جێگای رەزامەندی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە.
تایبەتمەندی DeX لە ساڵی 2017 ڕاگەیەندرا و لە ڕێگەیەوە کاتێک مۆبایلەکەت پەیوەست بە ڕوونمایەکی گەورەتر دەکەیت، دەتوانیت وەک کۆمپیوتەر بەکاری بهێنیت. واتە ڕووکار و ڕێکسختنەکەی هاوشێوەی کۆمپیوتەری لێدێت.
ئەو وەشانە پێشوەختەیەی گووگڵیش کە نیشانیدا لە کۆنگرەی Google I/O 2025، دیزاینەکەی هاوشێوەی Samsung DeX ـە و ئەپەکانی وەک Gmail, Chrome, YouTube, Google Photos لە خوارەوە دەبینرێن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.