ژیری دەستکرد AI
18, حوزهیران 2025
ئەدۆبی ئەپێکی مۆبایلی بۆ زیرەکییە دەستکردەی درووست کرد

ئەدۆبی ئەپێکی تایبەتی بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS درووست کرد کە تایبەتە بە ئامرازەکانی زیرەکی دەستکردی Firefly. ئەم ئەپە ڕێگە دەدات بەکارهێنەر وێنە و ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد درووست بکات و دەستکاری وێنەکانیشی بە زیرەکی دەستکرد بکات. لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییانە، دوو تایبەتمەندی نێو فۆتۆشۆپیش بەدی دەکرێن کە بریتین لە پڕکردنەوەی وێنەکان و فراوانتر کردنیان بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد. هەندێک لەم تایبەتمەندییانە پێویستییان بە پارەیە.

هەر شتێک درووست بکرێت بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە لە مۆبایلەکەتدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ هەژماری Creative Cloud، ئەمەش وا دەکات بتوانیت بە ئاسانی لە کۆمپیوتەر بەردەوام بیت لە دەستکاری کردنیان.
بۆ iOS:
Adobe Firefly
دابەزاندن
بۆ ئەندرۆید:
Adobe
دابەزاندن
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.