ژیری دەستکرد AI 17, تەممووز 2025

کۆمێت بناسە – وێبگەڕێک کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە

زیرەکی دەستکرد زیاتر تەشەنە دەکات و ئێستا کۆمپانیاکان سەرقاڵن وێبگەڕی نوێ بڵاو بکەنەوە کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کرابێت. هەر لەم هەنگاوەدا، کۆمپانیای Perplexity وێبگەڕێکی نوێی بە ناوی Comet (کۆمێت) بڵاو کردەوە کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە. لە ئێستادا ئەم وێبگەڕە تەنها بۆ بەشداربووانی پلانی ماکس کە نرخی مانگانەی 200 دۆلارە بەردەستە. پاشان بەردەست دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان تۆمار کردووە بۆ تاقی کردنەوەی. وێبگەڕەکە Perplexity وەک بزوێنەری گەڕانی سەرەکی بەکاردەهێنێت، کە وەڵامەکانی بە زیرەکی دەستکرد بۆ پرسیارەکان بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی سەرانسەری وێب بەردەست دەکات. هەروەها بڕیارە بتوانێت بەناوی بەکارهێنەرەوە بەرهەم بکڕێت و یارمەتیت بدات لە تۆمار کردنت لە هۆتێل.

هەروەها دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە لەو کاتەدا لەسەر ڕوونماکە دەردەکەوێت، بۆ نموونە دەتوانێت پێت بڵێت ڤیدیۆیەکی یوتیوب باس لە چی دەکات. دەتوانێت ئیمەیڵ بنێرێت و کۆمپانیاکە دەڵێت لە داهاتوودا تایبەتمەندی زیاتر و زیاتری بۆ بەردەست دەکرێت. لە ئێستادا ئەم وێبگەڕە تەنها لەسەر سیستەمی وەگەڕخەڕی ماک و ویندۆز بەردەستە.

کۆمپانیاکانی دیکەش لە هەوڵدان کە بتوانن وێبگەڕی نوێ بە زیرەکی دەستکردەوە بەردەست بخەن، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو کاتژمێر 8 کۆمپانیای OpenAI (خاوەن چاتبۆتی Chat GPT) زانیاری لەبارەی یەکەمین وێبگەڕی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی خۆی بڵاو بکاتەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ