ژیری دەستکرد AI 23, تەممووز 2025

کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو بۆ ویندۆز 11 بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو بۆ ویندۆز 11 بەردەست دەکات. لە نێویاندا ئامرازی Copilot Vision هەیە کە توانای هەیە هەموو شتێک لەسەر ڕوونماکەت بپشکنێت. لە نێو تایبەتمەندییەکاندا ئەوانەش هەیە کە تایبەت بوون بە Copilot Plus PC و لە ماوەی چەند مانگێکدا بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت. تایبەتمەندی Copilot Vision لە ڕێگەی ئەپی Copilot بەکار دەهێنرێت و لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانیت پرسیار لەسەر هەر ئەپ و وێبێک بکەیت کە لەو کاتەدا لەسەر ڕوونماکەت بێت، هەروەها دەتوانیت پرسیاری لێ بکەیت کە چۆن کردارێکی تایبەت ئەنجام بدەیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و ئەویش ڕێنماییت دەکات.

هەروەها ئەو کۆمپیوتەرانەی کە چیپسێتی سناپدراگۆنیان لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە Copilot Plus PC دەکەن، دەتوانن تایبەتمەندی “Agent” لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانەوە بەکار بهێنن و گەڕانی بە شێوازێکی دیکە پێ ئەنجام بدەن. بۆ نموونە دەتوانێت پێی بڵێیت لە Setting ـدا Bluetooth کار پێ بکە و پەیوەستی بکە، ڕاستەوخۆ ئەو کارەت بۆ ئەنجام دەدات. یان تەنها بنووسیت نووسینەکانی کۆمپیوتەرەکەم زۆر بچووکە ئەوا ڕاستەوخۆ بەشی دەستکاری کردنی قەبارەی نووسینەکان پێشنیار دەکات.

مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی “Click to Do” باشتر دەکات لەم نوێ کردنەوەیەدا. پێشووتر ئەم تایبەتمەندییە تەنها توانای هەبوو کە بە شێوەیەکی خێرا کارێکی پێ ئەنجام بدەیت، بۆ نموونە دەقێکی پێ پوختە بکەیت، بەڵام ئێستا دەتوانیت ڕاهێنانی پێ بکەیت بە شێوەیەکی ڕەوان بخوێنێتەوە و کاتی کۆبوونەوەکان دیاری بکات لە ئەپی Microsoft Teams و زیاتریش.

هەندێک تایبەتمەندی دیکە تەنها بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە دێن کە Copilot Plus PC ـن. وەک درووست کردنی ستیکەر لە نێو ئەپی Paint و ئامرازێکی هەڵبژاردنی تەنەکان کە دەتوانیت بەشەکانی نێو وێنەیەکی پێ جیا بکەیتەوە و دەستکاری بکەیت. هەروەها بژاردەیەکی نوێی ڕووناکی لە ئەپی وێنەکان بۆ ئەو کۆمپیوتەران کە بە سناپدراگۆن بەهێز کراون بەردەست دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندی “وێنەی ڕوونمای بێخەوش – perfect screenshot) لە ئەپی Snipping Tool.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ